بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، محەمە کەریم بەلداوی نوێنەری هاوپەیمانی فەتح جەختی کرد کە ئەمریکا بەدوای کۆنترۆڵی سەرچاوەکانی وزە و ئاسایش و داهاتی نەوتی عێراقە.
ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: حکومەتی ئەمریکا تێدەکۆشێت لەسەر بڕیارە ناوخۆییەکان سەبارەت بە پرسە گرینگەکان لەوانە وزە زاڵ بێت و ڕێگری بکات لە دەستپێڕاگییشتنی عێراق بە گازی پێویست بۆ چالاک کردنەوەی وەبەرهێنانی کارەبا.
ناوبراو وتیشی کە دەستێوەردانی سەربازی ئەمریکا لە عێڕاق هەر درێژەی هەیە.
Your Comment